سه‌رۆکی نوێ هه‌ڵبژێراوی ئێران حه‌سه‌ن ڕوحانی داوای کردووه کۆمه‌ڵگا ئازاد و زیاتر کراوه ببێت، ده‌ڵێت حکومه‌تی به‌هێز ئه‌و حکومه‌ته نیـیه که ده‌سـتوه‌ربداته ژیانی تایبه‌تی هاوڵاتیـیانیـیه‌وه.
ڕوحانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند له میانه‌ی وتارێـکیدا بۆ کۆمه‌ڵێـک مه‌لا له تاران. به‌شێـک له وته‌کانی خراونه‌ته سه‌ر تویته‌ره‌که‌ی.
ڕوحانی گوتوویه‌تی کاتی ئه‌وه هاتووه حکومه‌ت تۆڕی په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ک فه‌یسبوک له ئامێزبگرێت، ده‌ڵێت ماڵپه‌ڕێـکی له‌و جۆره جێـگه‌ی خۆشـحاڵیـیه. گوتیشی ده‌بێت ئێران بوه‌سـتێت له گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی توند له به‌رامبه‌ر ئنته‌رنێتدا. هه‌روه‌ها له تویته‌ره‌که‌یدا نووسراوه " فلته‌رکردنی زۆری ماڵپه‌ڕه‌کان ته‌نها گومانه‌کان زیاده‌کات.
پاشان به مه‌لاکانی گوتووه ده‌بێت ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت زیاتر له به‌رامبه‌ر کێشه‌کانی خه‌ڵک کراوه بن و حکومه‌تیش ده‌بێت له‌سه‌ر خۆبێت و ژیربێت و ڕێبازێـکی میانڕه‌و بگرێته‌به‌ر.
حه‌سه‌ن ڕوحانی بڕیاره له 3 ی مانگی هه‌شت سوێندی سه‌رۆکایه‌تی بخوات و به فه‌رمی پـۆسته‌که بگرێته‌ده‌ست.