پاکسـتان ناڕه‌زایی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر هێرشێـکی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان که بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی 17 چه‌کدار له ناوچه‌یه‌کی خێڵه‌کی له باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه پاش ماوه‌یه‌کی کورت له هێرشه‌که، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پاکسـتان ڕاگه‌یاندنێـکی له‌م باره‌یه‌وه بڵاوکرده‌وه و تیایدا گوتی ئه‌م جۆره هێرشه ئاسـمانیـیانه ئه‌نجامی پـێـچه‌وانه‌ی ده‌بێت و له ڕووی مرۆیی و مافه‌کانی مرۆڤه‌وه کارێـکی شیاو نیـیه.
کاربه‌ده‌سـتانی پاکسـتان ده‌ڵێن فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان چوار موشه‌کیان گرتووه‌ته شوێنێـک له نزیک بازاڕێـکدا له میرانشـا له وه‌زیرسـتانی باکور. ده‌شڵێن وه‌ها پـێده‌چێت ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵی حه‌قـقانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده ئامانجی هێرشه‌که بووبن.
شایه‌نی باسه ئه‌مه دووه‌م هێرشی له‌م جۆره‌یه بکرێته سه‌ر ناوچه‌یه‌کی پاکسـتان له‌وه‌تای نه‌واز شه‌ریف بووه‌ته‌وه به سه‌رۆک وه‌زیری پاکسـتان.
له مانگی شه‌ش له پاش چه‌ند کاژمێرێـک له هێرشێـکی له‌م جۆره هه‌ر له وه‌زیرسـتانی باکور، نه‌واز شه‌ریف به فه‌رمی کاربه‌ده‌سـتێـکی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکای بانگهێشتکرد و ناڕه‌زایی خۆی بۆ ده‌ربڕێ و داوای کرد کۆتایی به‌م جۆره هێرشانه بێت، ده‌ڵێت ئه‌م کاره سه‌روه‌ری وڵاته‌که‌ی پـێشـێل ده‌کات.