سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق به‌سه‌ردانێکی فه‌رمی ده‌گاته مۆسکۆ و له‌گه‌ڵ گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی ڕوسیادا له‌وانه سه‌رۆکی ڕوسیا کۆده‌بێته‌وه.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی نوری ئه‌لمالیکی پاش ته‌نها چه‌ند ڕۆژێک دێت له لادانی به‌ندی حه‌وتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌سه‌ر عێراق و وه‌ک چاو‌دێر ده‌ڵێن به‌م هه‌نگاوه ده‌ستی عێراق ئاوه‌ڵاتره بۆ کڕینی چه‌ک.
ئاڵا تاڵه‌بانی، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌وه‌ییه‌کان له په‌رله‌مانی عێراق هاوڕایه و ده‌ڵێت پێشتر عێراق گرێبه‌ستی کڕینی چه‌کی هه‌بووه له ڕوسیا و به‌هۆی گه‌نده‌ڵی و ئه‌و فشارانه‌ی خرانه سه‌ر حکومه‌تی نێوه‌ندی کارکردن له‌سه‌ر ئه‌و گرێبه‌ستانه ڕاگیران و ئێستاش ده‌خوازێت ڕوویه‌کی تری عێراق نیشان بدات.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، خانم تاڵه‌بانی ده‌شڵێت به دڵنیاییه‌وه ئه‌م سه‌ردانه‌ی مالیکی په‌یوه‌ندی ده‌بێت به‌و سه‌ردانه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق کردی بۆ مۆسکۆ له سۆنگه‌ی ئه‌و گرێبه‌سته نه‌وتیانه‌ی هه‌رێم مۆری کردوون به تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ڕوسیادا و له به‌غداشه‌وه ئاماژه‌ش به‌وه کراوه هه‌ر گرێبه‌ستێکی نه‌وت له‌نێوان ڕوسیا و هه‌رێمدا مۆرکراون، ده‌بێت به‌ڕه‌زامه‌ندی و له ڕێی حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراقه‌وه بێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: