پاش ئه‌وه‌ی تا ڕاده‌یه‌ك ڕه‌وشی ئاسایش له عێراقدا باش بووبوو به‌ڵام ماوه‌ی چه‌ند مانگێکه بارودۆخی ئاسایشی عێراق ئێجگار خراپ بووه به جۆڕێك چاودێران مه‌ترسی شه‌ڕی ناوخۆی لێ ده‌که‌ن و ده‌ترسن بارودۆخه‌که بگه‌ڕێته‌وه بۆ دۆخی ساڵانی 2006 و 2007.
تێكچوونی ڕه‌وشه‌که هاو ته‌ریبه له‌گه‌ڵ تاوسه‌ندنی گرژی سیاسی نێوان پێكهاته سه‌ره‌کیـیه‌کانی عێراق به تایبه‌تی له نێوان سوونه و شیعه ئاینزایه‌کاندا، پاش ئه‌وه‌ی حکومه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران نوری ئه‌لمالیکی هه‌ندێ سه‌رکرده‌ی پایه بڵندی سوونه‌کانی به تیرۆر تۆمه‌تبار کردبوو.
پێشووتر مالیکی شانازی به باشبوونی ڕه‌وشی ئه‌منیه‌وه ده‌کرد و ئێستاش نه‌یارانی ئۆباڵی خراپبوونی بارودۆخه‌که ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی سه‌رۆک وه‌زیرانه‌وه.
ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئه‌منی له په‌رله‌مانی عێراق حه‌سه‌ن جیهاد ده‌ڵێت هێزه ئه‌منیـیه‌کان کارێکی ئه‌وتۆیان نه‌کردووه بۆ دابینکردنی ئاسایش و ناوبراو پشبینی ده‌کات له مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا ته‌قینه‌وه‌کان ڕوو له زیادبوون بکه‌ن.