کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی میسر ده‌ڵێن له‌شـکر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه هێزی زیاتری خۆی له سه‌رباز و ماشێنی زرێـپۆش له بنکه‌کانی له نزیک شـاره‌کاندا کۆکردووه‌ته‌وه، به‌ر له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه که چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت تیایدا ئۆپـۆزسیۆن خۆپـیشـاندانی گه‌وره سـازبکات به مه‌به‌ستی ناچارکردنی سه‌رۆک محه‌مه‌د مورسی ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بـبێت.
ده‌شڵێن له‌شـکر ته‌نها له قه‌راغ شـاره سه‌ره‌کیـیه‌کان و بنکه له‌شـکریـیه‌کاندا گرد‌بووه‌ته‌وه. له قاهیره‌ش که چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت شوێنی سه‌ره‌کی خۆپـیشـاندانه‌کان بـبێت، هێزی زیاتر له بنکه له‌شـکریـیه‌کانی دانراون و هه‌روه‌ها له ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای شـاره‌که‌شدا.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕێکه‌وتی 30 ی مانگی شه‌ش سـاڵێـک به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی محه‌مه‌د مورسی وه‌ک سه‌رۆکی وڵات تێپه‌ڕده‌بێت و هه‌تا ئێسـتا ئه‌و وڵاته گرژی و ناکۆکی تیادایه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ لایه‌نگران و نه‌یارانی سه‌رۆک مورسی به‌یه‌کیاندادا و به لایه‌نی که‌م که‌سێـک کوژرا.
هێشـتا ڕوون نیـیه له‌شـکر چۆن ڕۆڵ ده‌بینێت له‌م قه‌یرانه‌دا. به پـێی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی میسر، له‌شـکر له‌گه‌ڵ حکومه‌تی سه‌رۆک مورسیدا هه‌ماهه‌نگی ده‌کات بۆ ئاماده‌کاری بۆ خۆپـیشـاندانه‌کان، چالاکوانانی ئۆپـۆزسیۆنیش ده‌ڵێن چاوه‌ڕوانن له‌شـکر بیانپارێزێت له توندڕه‌وانی لایه‌نگری حکومه‌ت.
هه‌ندێـک له ئیسلامیـیه‌کانی سه‌ر به سه‌رۆک مورسی چالاکوانان تاوانبارده‌که‌ن به ڕێگه‌خۆشـکردن بۆ کوده‌تایه‌ک، به‌ڵام ئۆپـۆزسیۆن به توندی ئه‌م تۆمه‌ته ڕه‌تده‌کاته‌وه.
جه‌نه‌ڕاڵ فه‌تاح ئه‌لسیسی وه‌زیری به‌رگری میسر و گه‌وره فه‌رمانده‌ی له‌شـکر، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی ڕابردوو مۆڵه‌تی هه‌فته‌یه‌کی به حکومه‌ت و ئۆپـۆزسیۆن دا به ڕێـکه‌وتنێـک بگه‌ن و ڕێگه له ڕوودانی کوشـتنکاری بگرن، به‌ڵام هێشـتا به هێچ ڕێکه‌وتنێـک نه‌گه‌یشتوون.
جه‌نه‌ڕاڵ ئه‌لسیسی که له لایه‌ن سه‌رۆک مورسـیه‌وه له مانگی هه‌شتی سـاڵی ڕابردووه‌وه له‌و پـۆستانه دانرا، گوتیشی له‌شـکر ڕێگه نادات وڵاته‌که به‌ره‌و تونێـلێـکی تاریک بڕوات. هه‌روه‌ها ئاگاهی به لایه‌نگرانی مورسی دا که‌وا له‌شـکر هه‌ڵوێستی ده‌بێت ئه‌گه‌ربێت و خۆپـیشـانده‌ران هێرشیان بکرێته‌سه‌ر.