نه‌واز شه‌ریف سه‌رۆک وه‌زیری پاکسـتان فه‌رمانی به کاربه‌ده‌سـتان کردووه ده‌ستبکه‌ن به لێـکۆڵینه‌وه له‌وه‌ی ناوی بردوو به خیانه‌تی گه‌وره‌ی په‌روێز موشه‌ڕه‌ف سه‌رۆکی پـێشـوو له ده‌سـتگرتن به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا له سـاڵی 1999 له ڕێگه‌ی کوده‌تای له‌شـکریـیه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نه‌واز شه‌ریف گوتی حکومه‌ته‌که‌ی تیمێـکی تایبه‌تی پـێـکهێناوه بۆ لێـکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ په‌روێز موشه‌ڕه‌ف فه‌رمانده‌ی پـێشـووی له‌شـکر.
حکومه‌ت ده‌توانێت سکاڵا له دژی موشه‌ڕه‌ف تۆماربکات پاش ئه‌وه‌ی تیمه‌که له لێـکۆڵینه‌وه‌کانی ته‌واو ده‌بێت.
ڕۆژی دووشه‌ممه نه‌واز شه‌ریف به په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ی گوت به‌نیازه جه‌نه‌ڕاڵ په‌روێز موشه‌ڕه‌فی خانه‌نشین به دادگا بدات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خیانه‌تی گه‌وره‌ی کردووه کاتێـک له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بووه و کارکردنی به ده‌سـتور ڕاگرتووه.
گوته‌بێژێـکی موشه‌ڕه‌ف گوتی ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی نه‌واز شه‌ریف سه‌رکێشیـیه و مه‌به‌ست لێی لابردنی سه‌رنجی پاکسـتانیـیه‌کانه له‌سه‌ر چه‌ندین مه‌سه‌له‌ی گرنگتر.