Accessibility links

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج: داوای به‌ره‌ی تورکمانی بۆ هه‌بوونی هێزێکی تایبه‌ت به‌ تورکمان له ‌ڕووی قانوونییه‌وه‌ نادروسته‌

  • Haider Kareem

پارێزگای که‌رکوک و شاری خوورماتوو که‌ ئێستا سه‌ر به‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینه‌ و هێشتا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ سه‌ر که‌رکووک خاڵێکی ناکۆکی نێوان هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی ناوه‌ندیه‌. زۆر جار پێکهاته‌کانیان ده‌کرێنه‌ ئامانجی په‌ڵاماره‌ تیرۆریستییه‌کان، به‌ تایبه‌تیش پێکهاته‌ی کورد و تورکمان و به‌م دوایـیه‌ش چه‌ند په‌لامارێکی تیرۆریستی له‌ شاری خوورماتوو ئه‌نجامدراون و به‌ده‌یان تورکمان بوونه‌ته‌ قوربانی و ئه‌مه‌ش بۆته‌ مایه‌ی نیگه‌رانی و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له‌ لا‌یه‌ن به‌ره‌ی تورکمانه‌وه‌ و داوای سازکردنی هێزێکی تایبه‌ت به‌ تورکمان ده‌که‌ن.
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج ڕۆژنامه‌وان له‌ که‌رکوک له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا باس له‌ باری ئاسایشی پارێزگای که‌رکوک و شاری خوورماتوو ده‌کات و ده‌ڵێت داواکاریه‌که‌ی تورکمانه‌کان له‌ ژێر ڕۆشنایی ئه‌وه‌وه‌ سه‌ری هه‌ڵداوه‌ که‌ کورد هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌یه‌ و عه‌ره‌به‌کانیش هێزه‌کانی سوپای عێراقییان هه‌یه‌.
XS
SM
MD
LG