سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ده‌سـتده‌کات به گه‌شتێـکی یه‌ک هه‌فته‌یی بۆ ئافریکا و تیایدا سه‌نگی ده‌خاته سه‌ر مه‌سه‌له‌کانی بازرگانی و خۆراک و وه‌برهه‌مهێنان و ئاسایش.
سه‌ره‌تا به وڵاتی سینیگال ده‌سـتپـێـده‌کات که بڕیاره ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له‌وێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ماکی سـاڵ کۆبـبێته‌وه و پاشـان به‌شـداری بکات له کۆڕێـکی ڕابه‌رانی باڵای دادی هه‌رێمی بۆ وتووێژکردن له باره‌ی ڕۆڵی یاسا.
پاشـان به‌ره‌و ئا‌فریکای باشور ده‌ڕوات و له‌وێ ده‌چێت بۆ دورگه‌ی ڕۆبن که له‌وێ نێڵسن ماندێلا بۆ نزیکه‌ی 20 سـاڵ زیندانی کرابوو.
دواتر سه‌ردانی تانزانیا ده‌کات به‌ر له‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه ئه‌مه‌ریکا.
به‌ڵام سه‌رۆک ئۆباما سه‌ردانی کینیا، وڵاته‌که‌ی باوکی ناکات، ئه‌مه‌ش جێگه‌ی مه‌خابنی زۆر له کینیـیه‌کانه.
دیپـلۆماتانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن سه‌رۆکی کینیا و جێـگره‌که‌ی سـکاڵای پـێشـێـلکردنی مافه‌کانی مرۆڤیان له‌سه‌ره له دادگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ تاوانه‌کان. ده‌شڵێن ناکرێت له حاڵه‌تێـکی وه‌هادا سه‌رۆک سه‌ردانی ئه‌و وڵاته بکات.
به‌ر له گه‌شته‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما، نوێنه‌ری بازرگانی ئه‌مه‌ریکا مایکڵ فرۆمان گوتی به که‌مبوونه‌وه‌ی ته‌شه‌نه‌کردنی نه‌خۆشی ئه‌یدز له لایه‌ک و که‌مبوونه‌وه‌ی که‌نده‌ڵیش له لایه‌کی دیکه له ئافریکا، ئه‌وا هه‌ژاریش که‌م ده‌بێته‌وه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وشـدا گوتی پـێشـکه‌وتن له ئافریکا هێشـتا خاوه.