وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا دابینکردنی چه‌ک بۆ سه‌رهه‌ڵداوانی وڵاته‌که‌ی به ته‌گه‌ره له به‌رده‌م هه‌وڵی دیپلۆماسیدا ناودێر ده‌کات و ده‌شڵێت دانی چه‌ک به ئۆپزسیۆنی وڵاته‌که‌ی بڕیارێکی ترسناکه و ده‌بێته مایه‌ی درێژه کێشانی شه‌ڕ و کوشتار له سوریادا.
دکتۆر سه‌ربه‌ست نه‌بی چالاکوان و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی ده‌ڵێت ناتوانرێت نکوڵی بکرێت له‌وه‌ی کۆمه‌کی له‌شکریی بۆ ئۆپزسیۆنی سوریا کۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو لایه‌نی قه‌یرانی وڵاته‌که له‌سه‌ر یه‌ک مێزی دانوستاندن سه‌خت تر ده‌کات.
دکتۆر نه‌بی ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات له‌وبڕوایه‌دا نییه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌رهه‌ڵداوانی وڵاته‌که‌ی ئه‌و چه‌کانه‌ش وه‌رگرن ببێته هۆکارێک بۆ هاوسه‌نگیی هێز له‌سه‌ر زه‌مین.
سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ری سیاسیانه‌ی قه‌یرانی سوریا چالاکوان و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی دکتۆر سه‌ربه‌ست نه‌بی ده‌ڵێت ئه‌و جۆره چاره‌سه‌ریه له‌لای دیمه‌شق نییه به‌ڵکو له تاران و مۆسکۆیه.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ دکتۆر نه‌بیدا کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: