کاربه‌ده‌سـتانی کۆشـکی سـپی ده‌ڵێن چاوه‌ڕوانن ڕووسیا هه‌موو بژاره‌کانی به‌رده‌می هه‌ڵبسه‌نگێنێت بۆ ناردنه‌وه‌ی ئێدوارد سنۆدن کارمه‌ندی پـێشـووی CIA بۆ ئه‌مه‌ریکا تاوه‌کو ڕووبه‌ڕووی تۆمه‌ته‌کانی سیخوڕی بـبێته‌وه.
سنۆدن ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له هۆنگ‌کۆنگه‌وه گه‌یشـته مۆسـکۆ تاوه‌کو خۆی بـپارێزێت له ناردنه‌وه‌ی به‌هۆی ئاشـکراکردنی ورده‌کاری به‌رنامه‌کانی حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا بۆ چاودێریکردنی ته‌له‌فون و ئنته‌رنێت له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه.
گوته‌بێژی ئاسایشی نیشـتیمانی ئه‌مه‌ریکا کاتلین هایدن ده‌ڵێت کۆشـکی سـپی مه‌خابنی خۆی ده‌ربڕیوه له باره‌ی ڕێگه‌دانی هۆنک‌کۆنگ به سنۆدن وڵاته‌که‌یان جێبهێڵێت له کاتێـکدا داوایه‌کی یاسایی بۆ ده‌سـتگیرکردنی هه‌یه.
له به‌یانـنامه‌یه‌کدا که به‌یانی ئه‌مڕۆ بڵاوکرایه‌وه هاتوو، ئه‌مه‌ریکا له‌م باره‌یه‌وه به توندی ناڕه‌زایی خۆی به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ردوو حکومه‌تی هۆنگ‌کۆنگ و چین ده‌رده‌بڕێت.
هاوکات وڵاتی ئێـکوادۆر ده‌ڵێت سنۆدن داوای په‌نابه‌ری کردووه و ئێسـتا ئه‌وان تاووتوێی داواکه‌ی ده‌که‌ن.
سنۆدن هێشـتا له فڕۆکه‌خانه‌ی مۆسـکۆ ماوه‌ته‌وه. پـێشـبینی ده‌کرێت ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌ره‌و کوبا بڕوات.