Accessibility links

مه‌هدی فه‌تاحی: لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان نا ئوقره‌ییان درووستکردوه‌ به‌وه‌ی ناتوانن له‌سه‌ر کێشه‌ چاره‌نووس سازه‌کان رێک بکه‌ون

  • Jani Diylan

وتو وێژ له‌گه‌ڵ مه‌هدی فه‌تاحی

وتو وێژ له‌گه‌ڵ مه‌هدی فه‌تاحی

کورده‌کانی هانده‌ران له‌ ده‌می گه‌رانه‌وه‌یان بۆ هه‌رێمی کوردستان له‌ لایه‌که‌وه‌ خۆشحاڵی خۆیان ده‌ر ده‌بڕن به‌و گه‌شه‌کردنه‌ێ که‌ له‌ رووی ساختمانسازیه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌ڵام له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ ئه‌فسوسیان به‌رامبه‌ر سیستمه‌ جۆراو جۆره‌کان و به‌رێوه‌ چوونی کاروباره‌کان.
ڕۆژنامه‌وان مه‌هدی فه‌تاحی له‌ سه‌ردانی ئه‌م دواییدا بۆ کوردستان چاوی به‌ ژماره‌یه‌ک له‌ رێبه‌ران و لایه‌ن په‌ێوه‌نداره‌کان که‌وتوه‌ و له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌/ رادیۆی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا له‌ باره‌ێ سه‌ردانه‌که‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر تۆ بێجگه‌له‌ کوردستان شوێنێکی ترت نه‌دبێت له‌وانه‌یه‌ که‌متر هه‌ست به‌وه‌ بکه‌ێت چ هه‌را و هوریا، چ گێژاوه‌یه‌ک و چ ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌یه‌ک له‌ کوردستاندا هه‌یه‌ وه‌ له‌به‌ر چی ئه‌و خه‌ڵکه‌ وا نا ئارام بوه‌، ئه‌وه‌ی میدیاکان باسی له‌سه‌ر ده‌که‌ن بگره‌ که‌متریان ووتوه‌ له‌سه‌ر ڕه‌وشه‌که‌، جا چ له‌ رووی کۆمه‌ڵایه‌تی بێت، سیاسی، که‌رتی بازرگانی وه‌ یاخود که‌رتی ته‌ندرووستی. کاک مه‌هدی هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت له‌ کوردستاندا گرفتی زۆر هه‌یه‌ وه‌ به‌ پێ ئه‌و تیڕوانینه‌ێ من هه‌مه‌ وه‌ به‌ پێ ئه‌و به‌ دوا چونه‌ێ من کردومه‌ چاره‌سه‌رکردنی له‌و ماوه‌ که‌مه‌دا شیانی نییه‌".

XS
SM
MD
LG