Accessibility links

مێزگرد : سه‌رۆکی نوێی ئێران چیی پێده‌کرێت؟

  • Balen Salih

هاوکاتی هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئێران حه‌سه‌ن ڕوحانی کاندیدی ئه‌وسا و سه‌رۆکی نوێی وڵاته‌که‌ کۆمه‌ڵێک په‌یمانی داوه ‌هه‌ر له‌ ڕووی چاکسازی ناوخۆییه‌وه‌ تا په‌یوه‌ندیه‌ نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌کان ، له‌ بوژاندنه‌وه‌ی ئابوریه وێرانبووکه‌ی ئێرانه‌وه‌ بۆ بره‌و دانی بازرگانی و پیشه‌سازی.

فازیل وه‌لیان

فازیل وه‌لیان

به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه‌ هه‌ر به‌ چه‌ند ڕۆژێک پاش سه‌رکه‌وتنی ڕوحانی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا که‌سایه‌تی سه‌ره‌کی ڕیفۆرمخوازانی ئێران موحه‌مه‌دی خاته‌می دێت و ده‌ڵێت پێویسته‌ لایه‌نگرانی ڕوحانی پشوو درێژ بن و چاوه‌ڕوانی وه‌ک ده‌ڵێت "موعجیزه‌یه‌ک له‌ ڕوحانی نه‌که‌ن".
ڕه‌زا مه‌نوچه‌هری

ڕه‌زا مه‌نوچه‌هری



یه‌کێک له‌ پرسیاره‌کان ئه‌وه‌یه‌ ئایا ڕوحانی ده‌توانێت ئه‌و په‌یمانانه‌ی داونی جێبه‌جێیان بکات؟

ئایا ده‌توانێت که‌لێنی ناکۆکیه‌کانی ناو کۆنه‌پارێزانی ئێرانی له‌ لایه‌ک و ڕیفۆرمخوازان و کۆنه‌پارێزان له‌ لاکه‌ی تر هه‌ر هیچ نه‌بێت که‌م بکاته‌وه‌؟

ئایا حه‌وته‌مین سه‌رکۆماری ئێران ده‌توانێت چی بکات که‌ شه‌ش سه‌رۆکه‌که‌ی پێش خۆی نه‌یانتوانیوه‌ بیکه‌ن؟

به‌ڵێن ساڵح به‌م پرسیارانه‌ و ژماره‌یه‌ک پرسیاری تریشه‌وه‌ ده‌چێته‌ لای میوانه‌کانی مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا.

میوانه‌کان :

نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان فازیل وه‌لیان
نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان ڕه‌زا مه‌نوچه‌هری



زانیاری زیاتر له‌ درێژه‌ی مێزگرده‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG