Accessibility links

خۆسره‌و گۆران: موسل یه‌کێک له‌ پارتیترین پاریزگاکانی کوردستان و عێراقه‌

  • Jani Diylan

خه‌سره‌و گۆران سه‌رۆکی لیستی برایه‌تی له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا

خه‌سره‌و گۆران سه‌رۆکی لیستی برایه‌تی له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا

پاش ده‌ر ئه‌نجامه‌ نه‌فیرمیه‌کان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی موسل، نه‌ک هه‌ر ئوپۆزسیون به‌ڵکۆ یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانیش له‌ باره‌ێ به‌رێوه‌ چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کان سکاڵای هه‌یه‌.
خۆسره‌و گۆران ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان و به‌رپرسی ده‌زگاێ هه‌ڵبژاردنی له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌/ رادیۆی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت " جێ داخه‌وه‌ ژماره‌ێ به‌شدار بووان به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 2009 زۆر که‌متر بوه‌ و لیستی برایه‌تی و پێکه‌وه‌ ژیان 30 – 35 % ده‌نگه‌کانی به‌ ده‌ست هێناوه‌ وه‌ له‌و ده‌نگانه‌ش به‌شی شێری بۆ کاندیده‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕوێشتووه‌. کاک خۆسره‌و ده‌ڵێت ئێمه‌ له‌ موسل کوردایه‌تی ده‌که‌ێن و ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ش سه‌رکه‌وتنی کورده‌ له‌و پارێزگایه‌. وه‌ سه‌باره‌ت به‌ سکاڵاکردنه‌کان ده‌ڵێت ئه‌وه‌ کارێکی ئاساییه‌ بۆ هه‌ر لایه‌نێکی سیاسی سکاڵا تۆمار بکات و ئه‌مه‌ مافێکی سرۆشتی و یاسایی هه‌مو لایه‌که‌ وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ جێ خۆیان بن ئێمه‌ هه‌موو سه‌ر ئه‌نجامه‌کانی له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرین".
XS
SM
MD
LG