به‌هۆی چه‌ند هێرشێکی ڕۆژی شه‌ممه له باکوری عێڕاق 9 که‌س کوژراون.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن کوشنده‌ترین هێرشیان له نزیک شاری موسڵ ڕوویدا، له‌وێ هێرشبه‌رێکی خۆکوژ به ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوه‌وه هێرشی کرده سه‌ر مه‌فره‌زه‌یه‌کی پۆلیس و چوار که‌س له‌و هێرشه‌دا کوژران له ناویاندا پۆلیسێکیش.
له شارۆچکه‌ی توزخورماتووش چه‌کداران سێ پۆلیسیان کوشت و پۆلیسێکی دیکه‌شیان بریندار کردووه.
هاوکات توندوتیژی له تکریت و سامه‌ڕاش ڕاگه‌ێنردراوه.
تا ئاماده کردنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ لایه‌نێک به‌رپرسیارێتی ئه‌م هێرشانه‌یان نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.
شایانی باسه توندوتیژی له عێراق له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابوردووه‌وه زیادی کردووه ئه‌مه‌ش بۆته هۆی زیاد بوونی نیگه‌رانییه‌کان له‌مه‌ڕ جارێکی دیکه سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی نائارامی ئاینزایی.