Accessibility links

دکتۆر موحه‌مه‌د ئیحسان : زۆربه‌ی نوێنه‌رانی کورد به‌ ڕوانینێکیی کوردستانیه‌وه‌ سه‌یری به‌غدا ناکه‌ن

  • Balen Salih

دکتۆر موحه‌مه‌د ئیحسان

دکتۆر موحه‌مه‌د ئیحسان

زۆرێک له‌ چاودێر نزیک بوونه‌وه‌ی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر به‌ مه‌سه‌له‌یه‌کی کاتی ده‌بینن و پێشیان وایه به‌م زووانه‌‌ هه‌نگاوی سه‌ره‌کی به‌ ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌رکردندا نانرێت.

سه‌رۆکی ده‌سته‌ی گشتی ناوچه‌ کوردستانیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم له‌وبڕوایه‌دایه‌ به‌غدا هیچ ڕژدیه‌کی نه‌نواندووه‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر و ده‌شڵێت له‌پاش سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆکی کابینه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌غدا و سه‌ردانی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراقیش بۆ به‌غدا هیچ به‌ره‌وپێشچونێک نه‌هاتۆته‌ ئاراوه‌ بێجگه‌ له‌ هێور بوونه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌که‌.

دکتۆر موحه‌مه‌د ئیحسان که‌ ماوه‌ی نزیکه‌ی 8 ساڵ نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق بووه‌ له‌ به‌غدا ده‌شڵێت ڕاسته‌ فاکته‌ری هه‌رێمی یان ناوچه‌یی گرنگی خۆی هه‌یه‌ له‌ناو ڕه‌وشی عێراقدا و ده‌شڵێت به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌و کێشانه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ڕێک و ڕه‌وان فاکته‌ری عێراقیه‌ که‌ به‌ "فاکته‌ری عه‌ره‌بی شیعی سوننی" ناودێری ده‌کات.

دکتۆر ئیحسان ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌کات ئه‌و کێشانه‌ی پێشتر کورد له‌گه‌ڵ سه‌دام حوسه‌یندا هه‌یبوون ‌ئێستاش هه‌مان کێشه‌ن له‌گه‌ڵ وه‌ک ده‌ڵێت سه‌دام حوسه‌ینه‌کانی ئێستا له‌ به‌غدادن.

به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ دکتۆر موحه‌مه‌د ئیحسان کردووه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:
XS
SM
MD
LG