وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت پـێشـبینی ده‌کرێت له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو وتووێژی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ تاڵیباندا له دۆحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر به‌ڕێوه‌بچێت.
بڕیابوو وتووێژه‌کانی دۆحه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له نێوان تاڵیبان و کاربه‌ده‌سـتانی باڵای ئه‌مه‌ریکا ده‌سـتپـێـبکات، به‌ڵام پـێده‌چێت سه‌رۆکی ئه‌فغانی حامد کارزایی به کردنه‌وه‌ی ئۆفیسه سیاسیـیه‌که‌ی تاڵیبان له قه‌ته‌ر بێزاربووبێت، چونکه ڕه‌تی ده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت حکومه‌ته‌که‌ی پـشـتیوانی له‌و وتووێژانه ناکات.
ناڕه‌زایـیه‌کانی سه‌رۆک کارزایی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ناوه‌ی له ژێریدا ئۆفیسه‌که کراوه‌ته، ئه‌ویش " ئۆفیسی ئیماره‌تی ئیسلامی ئه‌فغانسـتان" و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاڵاکه‌ی له سه‌ریدا.
کاربه‌ده‌سـتان له ئێسـتادا ده‌ڵێن ناوی ئۆفیسه‌که بۆ ناوه‌که‌ی پـێشـووی گۆڕاوه، ئه‌ویش ئۆفیسی سیاسی تاڵیبانی ئه‌فغانسـتان.
خانم جێن پـساکی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا گوتی ئه‌مه هه‌نگاوێـکی ئه‌رێنیـیه. گوتیشی ئه‌مه‌ریکا به‌رده‌وامه له هه‌نگاونان به‌ره‌و ئه‌نجامدانی وتووێژ، چونکه باشـترین ڕێگه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری سیاسی و گه‌یشـتن به ئاشـتی.