Accessibility links

پشتیوانانی حیزبوڵڵا له‌ عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ ده‌رده‌کرێن

  • VOA News

نوێنه‌ری عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ بۆ لوبنان ڕایگه‌یاند شانشینه‌که‌یان ئه‌و هاووڵاتییه‌ لوبنانیانه‌ی پشتیوانی له‌ گروپی ملیتانی حیزبوڵڵای لوبنانی ده‌که‌ن ده‌گێڕێته‌وه‌ به‌هۆی ڕؤڵیان له‌ شه‌ڕی ناوخۆی سوریادا.
باڵیۆز عه‌لی عه‌واد ئه‌سیری ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌فیزیۆنی لوبنانیدا ڕایگه‌یاند " عه‌ره‌بستانی سعودییه‌ ئه‌و که‌سانه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ که‌ پشتیوانی دارایی پارته‌که‌ ده‌که‌ن". به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه‌ نه‌کرد که‌ی ئه‌و هه‌نگاوه‌ ده‌نێن.
عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ پشتیوانێکی به‌هێزی ئۆپۆزسیۆنی زۆرینه‌ سوننه‌ی سوریایه‌ که‌ هه‌وڵی له‌سه‌ر کار لادانی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ده‌ن.
ده‌یان هه‌زار لوبنانی له‌ عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ کار ده‌که‌ن.
XS
SM
MD
LG