وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا وابه‌سته‌یی وڵاته‌که‌ی دووپات ده‌کاته‌وه بۆ جێبه‌جێکردنی کۆنتراکتی فرۆشتنی موشه‌کی جۆری ئێس 300 ی دژه ئاسمانی به سوریا.
سێرگیێ لاڤرۆڤ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه گوتوویه‌تی ڕێز له هه‌موو کۆنتراکته‌کانی ڕوسیا ده‌گرن و وابه‌سته‌شن به جێبه‌جێکردنی هه‌ر هه‌موویانه‌وه.
له‌و لێدوانه‌یدا بۆ که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ڕوسیا 24 لاڤرۆڤ ئاماژه‌شی به‌وه کردوه تا ئێستا کۆنتراکته‌کانی تایبه‌تن به فرۆشتنی ئه‌و جۆره موشه‌کانه به سوریا ته‌واو نه‌بوون و ته‌واوی ئه‌و ژماره موشه‌کانه‌ی ڕێکه‌وتنی له‌سه‌ر کراوه نه‌گه‌یه‌ندراونه‌ته سوریا.
له مانگی ڕابردوودا مۆسکۆ دانی به‌وه‌دا نا ڕێکه‌وتووه له‌سه‌ر فرۆشتنی موشه‌کی پێشکه‌وتووی جۆری ( ئێس 300 ) به سوریا.
له ماوه‌ی ئه‌م زیاتر له دوو ساڵه‌ی شه‌ڕی ناوخۆیی سوریادا مۆسکۆ پشتیوانی له ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌کات و ڕێگه‌ی له ژماره‌یه‌ک بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ئه‌و داوایانه‌ش گرتووه که بۆ له ده‌سه‌ڵات لاچونی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا ده‌کرێن.
لاڤرۆڤ ده‌ڵێت له کۆنفرانسه‌که‌ی ژنێفیشدا دژی هه‌موو ئه‌و داوایانه ده‌وه‌ستێته‌وه بۆ ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د.
تا ئێستا ڕۆژێک دیار نه‌کراوه بۆ ئه‌و کۆنفرانسه‌ی ژنێڤ و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا لۆمه‌که‌ی له ئه‌ستۆی وڵاتانی ڕۆژئاوا ده‌نێت که تا ئێستا نه‌یانتوانیووه ئۆپزسیۆنی سوریا قایل بکه‌ن بۆ به‌شداری له‌و کۆنفرانسه‌دا.