Accessibility links

شاهد عه‌له‌وی: له‌ ناو ئێراندا وا نییه‌ هه‌موو که‌سێک گوێ ڕایه‌لی خامه‌نه‌یی بێت

  • Jani Diylan

Shahed Alavi

Shahed Alavi

که‌متر له‌ دوو مانگ ماوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆک کۆماری هه‌ڵبژێرداوی ئێران حه‌سه‌ن روحانی ده‌ست به‌ کار بکات. ئاخۆ رۆحانی ئه‌و که‌سه‌یه‌ ئێران ئومێدی پێ به‌ستوه‌ گرفته‌ ناوکیه‌کانی له‌گه‌ڵ رۆژئاوادا چاره‌سه‌ر بکات؟
Mideast Iran Election

Mideast Iran Election


کاک شاهد عه‌له‌وی چالاکی کاروباری ڕامیاری له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت " ئه‌و له‌ بروایه‌دایه‌ کێشه‌ ئابوریه‌که‌ په‌ێوه‌ندی به‌ کێشه‌ ناوکیه‌که‌وه‌ هه‌یه‌، وه‌ ئه‌گه‌ر کۆماری ئیسلامی ڕێگا‌ێ دا به‌وه‌ که‌ ناوی رۆحانی له‌ سندوقه‌کانی ده‌نگده‌راندا ده‌ر که‌وێ هه‌ر به‌و هۆیه‌وه‌ بوو که‌ ئه‌یانزانی ته‌نگ و چه‌له‌مه‌ێ ئابوری وایکردووه‌ له‌و خه‌ڵکه‌ که‌ ئه‌گه‌ر رێگایه‌ک نه‌دۆزنه‌وه‌ بۆ درووستکردنی ئاڵوگۆڕێک، ڕه‌نگه‌ له‌ ڕاستیدا به‌ردوام بوونی حکومه‌ته‌که‌یان بکه‌وێته‌ کێشیه‌کی بنه‌ڕه‌تیه‌وه‌، پێم وایه‌ به‌و فه‌رزه‌وه‌، به‌و ته‌سوره‌وه‌ که‌ رۆحانی ئه‌توانی به‌ ئیجازه‌ێ خودی رابه‌ری کۆماری ئیسلامی ئه‌توانی مه‌رج و به‌ند و وتو وێژی ناوکی به‌ جێی بگه‌ێنی که‌ که‌مێک له‌ فیشاری سزاکان له‌ سه‌ر ئێران که‌م بکاته‌وه".‌

XS
SM
MD
LG