Accessibility links

سه‌ڵاح مه‌جیدپوور: کێشه‌ی ئه‌تۆمی ئێران کاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئێران هه‌بووه‌

  • Haider Kareem

پاش وه‌لانانی ره‌فسنجانی و مه‌شائی له‌ لیستی پاڵێوراوانی پۆستی سه‌رۆکایه‌تی ئێران، شاره‌زایانی کاروباری سیاسی ئێران مه‌زه‌نده‌یان وابوو که‌ یان سه‌عید جه‌لیلی یانیش ولایه‌تی ده‌بته‌ سه‌رۆکی داهاتووی ئێران که‌ وا ده‌رنه‌چوو و حه‌سه‌ن روحانی ئاخوندی میانه‌ڕه‌و بووه‌ سه‌رۆکی ئێران.
پاش ڕاگه‌یاندنی ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ش سه‌رۆکی وڵاته ‌یه‌کگرتووه‌کان ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما گوتی ئه‌مه‌ریکا کراوه‌یه‌ بۆ سازدانی وتووێژی نوێ له‌گه‌ڵ ئێران سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ ناوکییه‌ مشتومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی. به‌ڵام دواتر له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی گشتی گوتی ئێران ده‌بێت ئه‌وه‌ بزانێت که‌وا گه‌مارۆکانی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌ر له‌سه‌ری ده‌مێننه‌وه‌ تا ئه‌و کاته‌ی وڵاته‌که‌ ئه‌و نیگه‌رانیانه‌ ده‌ڕه‌وێنێته‌وه‌ که‌وا ده‌ڵێن چه‌کی ناوه‌کی سازده‌کات.
سه‌ڵاح مه‌جیدپوور شاره‌زای کاروباری سیاسی ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ هۆڵه‌ند له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا باس له‌ هۆکاری سه‌رکه‌وتن و کۆسپ و سه‌ختییه‌کانی به‌رده‌م سه‌رۆکی نوێی ئێران حه‌سه‌ن روحانی ده‌کات.
XS
SM
MD
LG