یه‌کشه‌ممه، سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی ئێران دکتۆر حه‌سه‌ن رؤحانی دیداری له گه‌ڵ ڕێبه‌ری باڵای دینی ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامنه‌یی کرد. به پێی ئاژانسی ده‌نگوباسی فارس، له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا، خامنه‌یی وێڕای داوای سه‌رکه‌وتن بۆ رۆحانی "رێنوێنی" پێویستی به سه‌رکۆماری هه‌ڵبژێردراو داوه.
دکتۆرفه‌رێدون ڕه‌حمانی له زانکۆی سه‌لاحه‌دین له‌شاری هولێری کوردستانی عێڕاق ده‌ڵێت مێژویی 32 ساڵه نیشانی داوه هه‌ر هه‌شت ساڵ جارێک کابرایه‌کی توندڕۆ دێنن و دوایه‌ش کابرایه‌کی نه‌رمڕۆ به‌ڵام سیاسه‌ت هه‌مانه و گۆڕانکاری ئه‌ساسی له ناو کۆمه‌ڵگا دا ناکرێت.