Accessibility links

پۆلیسی تورکیا بڵاوه‌ به‌ خۆپیشانده‌رانی مه‌یدانی ته‌قسیم ده‌کات


پۆلیسی دژه‌ ئاژاوه‌ی تورکیا گازی فرمێسک ڕژێن و هێزی ئاوی بۆ بڵاوه‌ پێکردنی خۆپیشانده‌ران له‌ مه‌یدانی ته‌قسیم به‌کار هێناوه‌.
پارکه‌که‌ ده‌ستبه‌جێ چۆڵ بوو له‌کاتێکدا به‌سه‌دان پۆلیسی دژه‌ ئاژاوه‌ به‌ پشتیوانی زێره‌پۆش هێرشیان کرده‌ سه‌ر خۆپیشانده‌ران. ڕاپۆرته‌ هه‌واڵییه‌کان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌که‌ن پۆلیس گازی فرمێسک ڕژێنی هاوێژتووه‌ته‌ نێو ئۆتێلێکی پێن ئه‌ستێره‌ی نزیک شوێنی خۆپیشاندانه‌کان له‌ کاتێکدا زۆربه‌ی خۆپیشانده‌ران چوونه‌ته‌ نێو ئه‌و ئوتێله‌وه‌.
پۆلیس هۆشداری دابو به‌ ڕۆژنامه‌وانانیش ئه‌گه‌ر ناوچه‌که‌ به‌جێنه‌هێڵن ئه‌وا ده‌ستگیر ده‌کرێن.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا دۆریان جانس له‌ ئه‌سته‌نبوڵه‌وه‌ ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌ کردووه‌.
please wait

No media source currently available

0:00 0:02:30 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG