هه‌رچه‌ند تا پێش ئه‌نجامدانی ئه‌م وت‌و وێژه براوه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێران‌دا ڕا نه‌گه‌ێندرابوو به‌ڵام وا دیاره حه‌سه‌ن روحانی ئێستاکه سه‌رۆک کۆماری ئاینده‌ێ ئێرانه.
کاک حامد فه‌رازی چالاکی کاروباری ڕامیاری و سڤیل له هه‌ڤپه‌ێڤنێکدا له‌گه‌ڵ ته‌له/ رادیۆی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت " ئه‌گه‌ر ستاندارد و پێوانه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێران‌دا له‌به‌ر چاو بگرین ئه‌توانین بڵێن ئه‌وه هه‌ڵبژاردنێکی دیموکراسی و ته‌وا ئازاد نییه و پێم وا نییه زۆر که‌س ئه‌و ئیدعایه بکات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشوو له‌به‌ر چاو بگرین به تاێبه‌ت هه‌ڵبژاردنی چوار ساڵ له‌مه‌و پێش ڕه‌نگه له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ک بتوانین بڵێن ئه‌و هه‌ڵبژاردنه تا ئه‌م قۆناغه که سه‌ر ئه‌نجامی کۆتایی ده‌نگه‌کان نه‌هاتوه‌ته ده‌ره‌وه و روون نییه شواری نگاهبان کێ په‌سه‌ند ده‌کات له‌وانه‌یه له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ک بتوانین بڵێن که ئه‌و هه‌ڵبژاردنه هه‌وڵی بۆ دراوه که‌متر ده‌ست تێوه‌ردان و کار تێکه‌ری له‌سه‌ری بکرێت. کاک حامد ده‌ڵێت له‌و شارانه‌ێ من سه‌ردانم کردووه رێژه‌یه‌کی زۆر له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌شداریان کردووه".