حکومه‌تی سوریا ئه‌مڕۆ هه‌ینی تۆمه‌ته‌کانی ئه‌مه‌ریکای ڕه‌تکرده‌وه که گوتویه‌تی هێزه‌کانی سوریا چه‌کی کیمیاویـیان له دژی سه‌رهه‌ڵـداوان به‌کارهێناوه. ده‌ڵێت سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا ئه‌مه‌ی هه‌ڵبه‌سـتووه تاوه‌کو ڕه‌وایی به بڕیاری خۆی بۆ پـڕچه‌کـکردنی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا بدات.
هاوکات سه‌لیم ئیدریس فه‌رمانده‌ی له‌شـکری ئازادی سوریا خۆشـحاڵی خۆی به بڕیاره‌که‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ پشـتیوانیکردنی له‌شـکری بۆ سه‌رهه‌ڵـداوان ده‌ربڕی و گوتی ئه‌م هه‌نگاوه وره‌ی جه‌نگاوه‌ره‌کانی به‌رزده‌کاته‌وه.
ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌مه‌ریکا له کاتێـکدایه هێزه‌کانی ئه‌سه‌د له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوو هه‌ندێـک سه‌رکه‌وتنیان به‌سه‌ر هێزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن بۆخۆیان تۆمارکرد، له‌وانه گرتنه‌وه‌ی ناوچه‌ی قوسێر.
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن ڕه‌نگه چه‌کی سووک و موشه‌کی دژه تانک و ئه‌و چه‌کانه‌ی له‌سه‌ر شـانه‌وه به‌کارده‌هێنرێن به سه‌رهه‌ڵـداوانی سوریا بدرێن.