سه‌ردێڕی ڕۆژنامه‌کانی ده‌وڵه‌تی چین له ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌دا پڕ بوو له ئیدیعاکانی گوایه کارمه‌ندی پێشووی CIA ئێدوارد سنۆدن گوتویه‌تی حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا چه‌ندین ساڵه کۆمپیوته‌ره‌کانی چین هاک ده‌کات.
سنۆدن له ئێستادا له هۆنگ کۆنگه، که پاش ئاشکرا کردنی زانیاری و به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی به‌رنامه‌ی چاودێری ئاژانسی ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مه‌ریکا، هه‌ڵات بۆ ئه‌وێ.
ئه‌و پیاوه ته‌مه‌ن 29 ساڵانه له ڕۆژی چوار شه‌ممه به ڕۆژنامه‌یه‌کی هۆنگ کۆنگی ڕاگه‌یاند به‌نیازه له هه‌ر له‌وێ بمێنێته‌وه و به‌ربه‌ره‌کانی دژ به‌و هه‌وڵانه بکات که ده‌درێن بۆ گێڕانه‌وه‌ی بۆ ئه‌مه‌ریکا تا دادگایی بکرێت .