سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا دووا هۆشداری داوه به خۆپیشانده‌ران بۆ چۆڵکردنی مه‌یدانی ته‌قسیمی ئه‌سته‌نبوڵ.
سه‌رۆک وه‌زیر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئۆردوگان ڕایگه‌یاند پۆلیس له ماوه‌ی 24 کاتژمێردا هه‌مو ئاژاوه‌گێڕه‌کان له مه‌یدانه‌که لاده‌بات.
حکومه‌تی تورکیا ڕاده‌گه‌ێنێت ڕه‌نگه هه‌وڵ بدات مه‌سه‌له‌ی دروستکردنی سه‌ربازگه سیمبولێکه له و پارکه‌دا بخاته ڕاپرسی گشتییه‌وه.
به‌ڕێز ئۆردوگان ده‌ڵێت خۆپیشانده‌ران هه‌وڵ ده‌ده‌ن به ئه‌نقه‌ست زیان به ناوبانگ‌و ئابوری تورکیا بگه‌ێننن.
سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا له ڕۆژی چوار شه‌ممه له‌گه‌ل شاندێکی خۆپیشانده‌راندا کۆبووه‌وه. هه‌رچه‌نده ژماره‌یکی زۆر له خۆپیشانده‌ران وت‌ووێژیان ڕه‌ت کردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێن حکومه‌ت خۆی ئه‌ندامانی شانده‌که‌ی هه‌ڵبژاردووه.
شایانی باسه حکومه‌ت ده‌یه‌وێت باخچه‌یه‌کی گشتی شاری ئه‌سته‌نبوڵ تێکبدات و له شوێنی‌دا ناوه‌ندێکی ڕۆشنبیری، سه‌ربازگه‌یه‌کی سیمبولی سه‌رده‌می عوسمانییه‌کان و کۆمه‌ڵه بازارێک دروست بکات. ئه‌مه‌ش بوو به‌هۆی ناڕه‌زایی و خۆپیشاندان دژ به حکومه‌ت و سه‌رۆک وه‌زیر. ئۆپۆزسیۆن ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئۆردوگان به‌وه تاوانبار ده‌که‌ن که هه‌وڵ ده‌دات یاسای توندی ئیسلامی بسه‌پێنێت به‌سه‌ر تورکه سێکیولاره‌کاندا.
پۆلیسی دژه ئاژاوه گازی فرمێسکڕژێن، شیلانکی ئاو و بۆمبی گێژ کردنیان بۆ بڵاو پێکردنی خۆپیشانده‌ران له ئه‌سته‌نبوڵ و ئه‌نکه‌ره به‌کار هێناوه. به‌هۆی ئه‌و نا ئارامییانهش تا ئێستا 4 که‌س کوژراون نزیکه‌ی 5 هه‌زار که‌س بریندار بوون و هه‌زاران که‌سی دیکه‌ش له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر کراون.