Accessibility links

6 سه‌ربازی ئه‌فغانی له‌ خاڵێکی پشکنیندا ده‌کوژرێن

  • VOA News

له‌ باشوری ئه‌فغانستان ته‌رمی شه‌ش سه‌رباز له‌ خاڵێکی پشکنیندا دۆزراوه‌ته‌وه‌، گومانیش ده‌کرێت به‌ ده‌سـتی که‌سێـکی ناوخۆیان کوژرابن.
کاربه‌ده‌ستانی خۆجێی ده‌ڵێن ڕووداوه‌که‌ شه‌وی چوارشه‌ممه‌ له‌ ناوچه‌ی موسا قه‌ڵای هه‌رێمی هێلماند بووه‌‌.
گومان ده‌کرێت هێرشبه‌ره‌که‌ هه‌ڵهاتبێت، و ئێسـتا پۆلیس به‌ شوێن ئۆتۆمبێلێکدا دیارنه‌ماودا ده‌گه‌ڕێت.
جێی ئاماژه‌یه‌ ئه‌م هێرشه‌ ناوخۆیـیانه‌ی ناو ئه‌فغانسـتان که‌ له‌ لایه‌ن ئه‌و که‌سانه‌ی نیو له‌شکر و هێزه‌کانی پۆلیس ده‌کرێن و پـۆلیس و سه‌ربازانی ئه‌فغانی و نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌که‌نه‌ ئامانج، زیادیان کردووه‌.
XS
SM
MD
LG