جێـگری سه‌رۆک وه‌زیری عێراق حسێن شه‌هرسـتانی ده‌ڵێت هه‌ره‌چه‌نده سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکی له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی هه‌رێمی کوردسـتان له‌م هه‌فته‌یه‌دا کۆبووه‌وه، به‌ڵام هێشـتا ڕێـکنهکهوتوون له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی پـێدانی پاره‌ی کۆمپانیا نه‌وته‌کانی له هه‌رێمه‌که‌دا کارده‌که‌ن.
شه‌هرسـتانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له به‌غدا ئه‌مه‌ی بۆ په‌یامنێران ڕاگه‌یاند و گوتی نوری مالیکی له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی بۆ هه‌رێمی کوردسـتان باسی ئه‌م کێشه‌یه نه‌کراوه.
هه‌رێمی کوردسـتان ده‌ڵێت حکومه‌تی به‌غدا به بڕی زیاتر له 4 ترلیۆن دینار که ده‌کاته نزیکه‌ی 3.5 ملیار دۆلار، قه‌رزاره بۆ دابینکردنی خه‌رجیـیه‌کانی کۆمپانیا نه‌وته‌کانی له هه‌رێمدا کارده‌که‌ن، به‌ڵام حکومه‌تی ناوه‌ندی ده‌ڵێت گرێبه‌سـته‌کانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌و کۆمپانیانه‌دا مۆریکردوون نایاسایـین.