Accessibility links

ئه‌مجه‌د حوسه‌ێن په‌ناهی: له‌ کۆنفرانسی ژنێڤ من په‌یامی خانه‌واده‌ێ به‌ندکراوانی سیاسی و سڤیلم پێ بو

  • Jani Diylan

Amjad Hussain Panahi

Amjad Hussain Panahi

له‌ چه‌ند ڕۆژی رابوردوودا 23 مین کونفرانسی مافه‌کانی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان له‌ شاری ژنێف له‌ سویس(سویسرا) به‌ رێوه‌ چوو.
کاک ئه‌مجه‌د حوسه‌ێن په‌ناهی که‌ به‌ نوێنه‌رایه‌تی له‌ خانه‌واده‌ی به‌ندکراوانی سیاسی و سڤیلی کورد ‌به‌شداری کرد له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکی ڕاسته‌ و خۆدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌/ رادیۆی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت"له‌م کۆنفراسه‌دا له‌ دوو پانیلی جیاواز چه‌ندین که‌سایه‌تی به‌ نوێنه‌رایه‌تی له‌ که‌مه‌‌ نه‌ته‌وا یه‌تی‌ و ئایینیه‌کاندا به‌شداریان کرد که‌ من وه‌کو نوێنه‌ری خانه‌واده‌ی به‌ندکراوانی سیاسی و مه‌دنی و پێشلکاریه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ وه‌ دکتۆر داریوش نه‌ویدی له‌ به‌شی کێشه‌ی کوشتاری ڕۆژانه‌ێ کۆڵبه‌رانی کورد، کاک ئه‌مجه‌د هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌م دوو کاتژمێره‌ تاێبه‌ت بوه‌ به‌ پێشلکاریه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئێران که‌ له‌ هه‌مان کاتدا باس له‌ رووداوی ئه‌م دواییه‌ێ په‌ێره‌وانی یارسان کراوه‌ له‌ شاری هه‌مه‌دان و سۆکایه‌تی پێکردنیان له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌منی ئێرانیه‌وه‌".
XS
SM
MD
LG