هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆماری 14 ی مانگ له ئێران به‌ڕیوه ده‌چن و هه‌شت پاڵێوراوی پیاو ده‌پێشبڕکێ دان له‌سه‌ر پۆستی سه‌رکۆماری که ئێستا ده‌ده‌ست مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نژاد دایه، پرسیار ئه‌وه‌یه کام پاڵێوڕاو ده‌توانێت ئه‌م شوێنه بۆخۆ مسوگه‌ر بکات به ده‌نگه یانیش هه‌ر وه‌ک زۆربه‌ی چاودێران ده‌ڵێن ئه‌و که‌سه‌ی ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامنه‌یی پشتیوانی لێ بکات دێباته‌وه!
ئازاد کوردی ڕۆژنامه‌وان بنکه له بلژیک ده‌ڵێت له هه‌ڵبژاردنێکی که به پێی پێواره‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌نجام نادرێن سه‌خته مرۆڤ بتوانیت پێشبینی بکات کێ هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌باته‌وه. ئه‌و ده‌شڵێت ڕۆحانی و عارف بونه‌ته مایه‌ی ئومێد له ناو ڕیفورمخوازه‌کان.
ئه‌و ده‌ڵێت پێشبڕکی سه‌ره‌کی نێوان ویلایه‌تی و جه‌لیلی-یه، هه‌ر کام له‌و دوو که‌سه بتوانن دڵی ڕێبه‌ر به‌ده‌ست بهێنن پۆستی سه‌رکۆماری ده‌به‌نه‌وه.
سه‌رکۆماری پێش‌و مۆحه‌ممه‌د خاته‌می گوتویه‌تی " هه‌بونی هاشمی ڕه‌فسنجانی گه‌وره‌ترین سودی بۆ وڵات و شۆڕش ده‌بو و ڕه‌تی سه‌لاحییه‌تی ئه‌م ده‌رفه‌ته گه‌وره‌یه‌ی له ده‌ست کۆمه‌ڵگا و خه‌ڵک وه‌رگرت."
کوردی پێی وایه ئه‌گه‌ر ڕه‌فسنجانی هاتبایه‌ش نێده‌توانی ئێرانی له باری ئێستا ڕزگار کردبایه.