سه‌رۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پـوتن ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاماده‌یی وڵاته‌که‌ی نیشـان دا بۆ ناردنی سه‌ربازانی ڕووسی بۆ به‌رزایـیه‌کانی گۆلانی نێوان ئیسرائیل و سوریا تاوه‌کو شوێنی سه‌ربازانی ئاشتی پارێزی نه‌مسا بگرنه‌وه که دوێنێ حکومه‌تی وڵاته‌که‌یان بڕیاری کشانه‌وه‌یانی دا به‌هۆی خراپـبوونی ڕه‌وشه‌که له‌و ناوچه‌یه‌دا.
پـوتن گوتیشی وڵاته‌که‌ی سه‌ربازی خۆی بۆ ئه‌وێ ڕه‌وانه ده‌کات، ئه‌گه‌ربێت و وڵاتانی ناوچه‌که پـێـیان باشبێت یان ئه‌گه‌ر سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون داوا له ڕووسیا بکات.
خانم جۆزه‌فین گویڕێرۆ گوته‌بێژی به‌شی ئاشتی پارێزی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هه‌ر به خێرایی ئه‌مڕۆ پـێشـنیاره‌که‌ی ڕه‌تکرده‌وه و گوتی به‌پـێی ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی هێزی ئاشـتی پارێز له گۆلان، وڵاتانی ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆیان نیـیه له‌و هێزه‌ی ئاشـتی پارێزه‌دا به‌شـداری بکه‌ن.