ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشـتیمانی سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما تۆم دۆنیلۆن ده‌ست له کاره‌که‌ی ده‌کێشێته‌وه و سوزن ڕایزی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا بۆ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان جێگه‌که‌ی ده‌گرێته‌وه.
سه‌رۆک ئۆباما که خانم ڕایزی بۆ پـۆسته‌که ده‌سـتنیشـانکرد، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له کۆشـکی سـپی گوتی سوزن ڕایز نیشـتیمانپه‌روه‌رێـکی بوێر و تونده و به ژیری و له‌سه‌رخۆ کاره‌که‌ی ئه‌نجام ده‌دات.
ئۆباما گوتیشی " خانم ڕایز دیپـلۆماسیـیه‌تی ئه‌مه‌ریکای له نیویۆرک گورجوگۆڵ کرده‌وه، یارمه‌تی دا له سه‌پاندنی سـزای توند به‌سه‌ر ئێران و کۆریای باکور، داکۆکی له ئیسرائیل کردووه، پاڵپـشـتی له خه‌ڵـکی سیڤیلی بێ گوناح کردووه هه‌ر له لیبیاوه هه‌تا کۆتدیڤوار، پـشـتیوانی له سه‌ربه‌خۆیی باشور سودان کردووه، به ده‌نگێـکی به‌رز داکۆکی له مافه‌کانی مرۆڤ کردووه به مافی ژنانیشه‌وه."
له‌وه‌تای براک ئۆباما پـۆستی سه‌رۆکایه‌تی گرتووه‌ته ده‌ست، تۆم دۆنیلۆن ڕاوێژکارێـکی سه‌ره‌کی سه‌رۆک ئۆباما بووه بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه. چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت له مانگی داهاتوو پـۆسته‌که جێبهێڵێت.
سوزن ڕایز که‌سێـکی نزیکی سه‌رۆک ئۆبامایه، به‌ڵام له لایه‌ن ئه‌ندامه کۆماریـیه‌کانی کۆنگره‌سه‌وه ڕه‌خنه‌یه‌کی زۆری لێـگیرا ، به‌هۆی له چاوپـێـکه‌وتنی ته‌له‌فیزیۆنیدا گوتبووی هێرشه‌که‌ی مانگی نۆی سـاڵی 2012 ی کرایه سه‌ر کونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له شـاری بنغازی لیبیا به ڕێـکه‌وت بووه، به‌ڵام دواتر در‌که‌وت ڕاست نه‌بووه.
هه‌تا سـاڵی ڕابردوو چاوه‌ڕوان ده‌کرا سوزن ڕایز شوێنی هێله‌ری کلنتن بگرێته‌وه له پـۆسـتی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌دا، به‌ڵام به‌هۆی ڕه‌خنه‌ی کۆماریـیه‌کان پاشه‌گه‌زبووه‌وه.
جێی ئاماژه‌یه پـۆسـتی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشـتیمانی پـێویستی به ڕه‌زامه‌ندی کۆنگرس نیـیه.