Accessibility links

بەهۆى ناسنامەى نەتەوەیى و ئاینیـیەوە زیاتر لە هەزار هاوڵاتى ئێزیدى له‌ عێراق ده‌کوژرێن

  • Amir Goran

بەپـێى ئامارێکى فەرمى بەڕێوبەرایەتى گشتى کاروبارى ئێزدیەکان لە عێراق کەوا لە ماوەى 10 ساڵى ڕابردوودا، واتە لە ساڵى 2003 وه‌ تاوەکو ئێستا زیاتر لە هەزار هاوڵاتى ئێزیدى لە عێراق کوژراون.
لە لێدوانێکى تایبەتدا بۆ بەشى کوردى دەنگى ئەمریکا. شیروان مەعاویە، بەڕێوبەرى گشتى کاروبارى ئێزیدیەکان لە عێراق ئەو ئامارەى پشتڕاست کردەوە و گوتیشى زۆربەرى ئەوانەى کوژراون بەهۆى ناسنامەى نەتەوەیى و ئاینەکانیان بووە.
سەبارەت بە هەوڵ و هەنگاوەکانیان بۆ ڕێگه‌گرتن لە کوشتنى بە کۆمەڵى هاوڵاتیانى ئێزدیى، شیروان مەعاویە دەڵێت ئەوان وەزارەتەکانى ناوخۆ و مافى مرۆڤى عێراق و هەروەها نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەمریکاشیان لەو دیاردەیە ئاگادارکردۆتەوە.
XS
SM
MD
LG