عێراق ئیسرائیلی ئاگادارکردووه‌ته‌وه له‌وه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ده‌بێت ئه‌گه‌ربێت و ئاسمانی وڵاته‌که‌ی بـبه‌زێنێت و له ئێران بدات. هاوکات ده‌شڵێت ڕێگه نادات ئاسمانی عێراق یان خاکه‌که‌ی بۆ گواستنه‌وه‌ی چه‌ک بۆ سوریا به‌کاربهێنرێت.
حسێن شه‌هرسـتانی جێـگری سه‌رۆک وه‌زیری عێراق له چاوپـێـکه‌وتنێـکیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی فه‌ڕه‌نسـایی ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی حکومه‌تی عێراق له‌سه‌ر ئاسـتی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشـتیمانی تاووتوێی ئه‌گه‌ری به‌زاندنی ئاسمانی عێراقی له لایه‌ن ئیسرائیلیه‌وه بۆ لێـدانی ئێرانی کردووه. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد وڵاته‌که‌ی ئیسرائیلی له‌مه ئاگادارکردووه له ڕێـگه‌ی وڵاتێـکه‌وه که په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵیدا هه‌یه.
سه‌باره‌ت به چۆنێتی کاردانه‌وه‌ی عێراق له حاڵه‌تێـکدا ئه‌گه‌ر هاتوو ئیسرائیل ئاگاداریـیه‌که‌ی عێراقی پشـتگوێ‌خست، شه‌هرسـتانی گوتی عێراق کاردانه‌وه‌که‌ی خۆی ئاشـکرا ناکات بۆ ئه‌وه‌ی ئیسرائیل ڕێوشوێنی پـێویست له به‌رامبه‌ری نه‌گرێته‌به‌ر.
له باره‌ی سوریاشه‌وه، شه‌هرسـتانی گوتی عێراق داوای چاره‌سه‌ریـیه‌کی سیاسی بۆ قه‌یرانی ئه‌و وڵاته ده‌کات و ڕێگه‌ش نادات ئاسـمانی عێراق بۆ لێـدانی سوریا به‌کاربهێنرێت، هه‌روه‌هاش ڕێگه نادات ئاسمان و خاکه‌که‌شی بۆ گواستنه‌وه‌ی چه‌ک بۆ سوریا به‌کاربهێنرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئێرانیـیه‌کانیان ئاگادارکردۆته‌وه. گوتیشی داوایان له ئه‌مه‌ریکاش کردووه ئاسمان و خاکی عێراق له دژی سوریا به‌کارنه‌هێنێت.