Accessibility links

دادگای باڵای میسر:‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای په‌رله‌مان‌ نایاسایی هه‌ڵبژێردرابو

  • VOA News

دادگای باڵای میسر فه‌رمانی داوه‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای په‌رله‌مان به‌ زۆرینه‌ی ئیسلامی له‌ وڵات به‌ نایاسایی هه‌ڵبژێردرا. هه‌رچه‌نده‌ دادگا ده‌شڵیت ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ هه‌ڵناوه‌شێندرێته‌وه‌تا ئه‌و کاته‌ی په‌رله‌مانێکی نوێ هه‌ڵه ‌ده‌بژێردرێته‌وه‌.
دادگای باڵای ده‌ستوری هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی ده‌ستوری نوێ بۆ میسر نوسیبو به‌ شێوازێکی ڕێکوپێک هه‌لنه‌بژێردرابو.
دادگای باڵا یه‌کشه‌ممه‌ ئه‌م بڕیاره‌ی دا.
هێچ ڕێکه‌وتێک بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێ دیارنه‌کراوه‌، به‌ڵام سه‌رۆکی میسرموحه‌ممه‌د مورسی پێشتر گوتبوی ده‌کرێت له‌ مانگی 10 ڕا ده‌ست به‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان بکرێت.
XS
SM
MD
LG