Accessibility links

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ هاوشانه‌کانی له‌ وڵاتانی ئاسیا پاسفیک تاوتوێی ئاسایشی هه‌رێمی ده‌کات

  • VOA News

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا چه‌ک هه‌یگڵ له‌ سینگاپورایه‌ بۆ وتووێژکردن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئاسایش له‌گه‌ڵ هاوشانه‌کانی له‌ هه‌رێمی ئاسیا پاسفیک.
له‌ وتارێکی سه‌ره‌کی ڕۆژی شه‌ممه‌دا هه‌یگڵ ڕه‌خنه‌ی توندی گرت له‌ هێرشی کۆمپیوته‌ری له‌لایه‌ن چینه‌وه‌ و گوتی ژماره‌یه‌ک له‌و هێرشانه‌ به‌وه‌ ده‌چێ له‌لایه‌ن حکومه‌ت و له‌شکره‌وه‌ ئه‌نجام بدرێن. هاوکات ڕیشیگه‌یاند هێرشی کۆمپیوته‌ری هه‌ڕه‌شه‌یه‌که‌ بۆسه‌ر ئاسایشی هه‌مو وڵاتێک به‌ وڵاتی چینیشه‌وه‌.
له‌ په‌راوێزی کۆبونه‌وه‌کان هێگڵ چاوی به‌ وه‌زیری به‌رگری ژاپۆن و کۆریای باشور که‌وت. پێکڕا ڕایانگه‌یاند هاوکاری ده‌که‌ن له‌ سه‌رکه‌وتکردنی پێشوه‌چوونه‌کانی ناوکی کۆریای باکور.
XS
SM
MD
LG