نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت ته‌نها له مانگی پێنجی ڕابردوودا له عێراق زیاتر له هه‌زار که‌س کوژراون و به‌مه‌ش مانگی 5 ده‌بێته خوێناوی‌ترین مانگ له‌وه‌تای ساڵی 2008 ه‌وه.
زانیاریه‌کانی ئۆفیسی نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق ڕۆژی شه‌ممه بڵاوکرانه‌وه و تیایدا هاتووه له کۆتایی مانگی چواره‌وه تا کۆتایی مانگی پێنج 2400 که‌س له عێراق بریندار بوون.
هه‌ر له‌و ڕاپۆرته‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا هاتووه 9 که‌س له سه‌رجه‌م 10 که‌س له قوربانیه‌کان خه‌ڵکی سیڤیڵ بوون.
مارتن کۆبله‌ر سه‌رۆکی ده‌سته‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق ئه‌و زیانه گیانیانه‌ی به تۆمارێکی جێی مه‌خابن و خه‌مباری ناودێر کرد و داوای ده‌سبه‌جێ ڕاگرتنی توندوتیژیه‌کانیشی کردووه له عێراقدا.
له دوو مانگی ڕابردوودا 1700 که‌س له عێراق کوژراون و نیگه‌رانی و مه‌ترسی هه‌ڵایسانی شه‌ڕی ئاینزاییشی به دوای خۆیدا هێناوه له وڵاته‌که‌دا هاوکاتی شه‌ڕی ئه‌لقاعیده و جه‌نگاوه‌رانی سوننه ئاینزا دژی حکومه‌ته‌که‌ی نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق.
شیکه‌ره‌وه ده‌ڵێن ڕێکخراوه چه‌کداره سوننه‌کان له عێراق به‌هۆی شۆڕشی به ڕێبه‌رایه‌تی سوننه‌کان له سوریا هاندراون و چالاک بوونه‌ته‌وه، که له سوریا هه‌وڵ بۆ ڕووخاندنی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌درێت.
ڕاپۆرتیش هه‌ن باس ده‌که‌ن جه‌نگاوه‌رانی عێراقی له هه‌ردوو ئاینزاکه ده‌چنه ئه‌ودیوو سنور بۆ به‌شداریکردن له شه‌ڕی ناوخۆیی سوریادا.