پۆلیسی به‌ریتانی دووه‌م گومانباری له دۆسێی کوژرانی سه‌ربازه به‌ریتانیه‌که‌دا گوناهبار کرد.
پۆلیسی له‌نده‌ن ده‌ڵێت مایکڵ ئه‌دیبۆلاجۆ ی ته‌مه‌ن 28 ساڵ ڕۆژی شه‌ممه گوناهبارکرا به تاوانی کوشتنی لی ڕیگبی سه‌رباز و هه‌روه‌هاش هه‌وڵدان بۆ کوشتنی دوو ئه‌فسه‌ری پۆلیس.
ڕۆژی هه‌ینی ئه‌دیبۆلاجۆ له نه‌خۆشخانه هاته ده‌رێ پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژێک به‌هۆی برینداربوونیه‌وه بۆ تیمار کردنی هێڵرابووه‌وه.
وه‌ها بڕیاره ڕۆژی دووشه‌ممه مایکڵ ئه‌دیبۆلاجۆ بخرێته به‌رده‌م دادگا.
گومانباری دووهه‌میش مایکڵ ئه‌دیبۆوالی ڕۆژی پێنجشه‌ممه گوناهبار کراو برابووه به‌رده‌م دادگا پاش ئه‌وه‌ی ئه‌میش له نه‌خۆشخانه هاتبووه ده‌رێ.
هه‌ردوو گومانبار له شوێنی کوشتنی سه‌ربازه به‌ریتانیه‌که به خه‌ڵکیان گوتبوو ئه‌و کاره‌یان وه‌ک تۆڵه سه‌ندنه‌وه کردووه له له‌شکری به‌ریتانی به‌رامبه‌ر کوژرانی خه‌ڵکی موسڵمان له عێراق و له ئه‌فغانستان به‌ده‌ستی سه‌ربازه به‌ریتانیه‌کان.
له هه‌فته‌ی ڕابردوودا 3 گومانباری تریش له به‌ریتانیا ده‌ستگیر کراون و ڕووبه‌ڕووی تاوانی پیلان گێڕان کراونه‌ته‌وه.