ده‌زگای ئاسایشی به‌رپـرس له پاراسـتنی سه‌رۆک براک ئۆباما ده‌ڵێت ده‌ستیان به‌سه‌ر نامه‌یه‌کدا گرتووه که بۆ کۆشـکی سـپی ڕه‌وانه‌کراوه و هاوشێوه‌ی ئه‌و نامه‌یه‌یه که چه‌ند ڕۆژێـک له‌مه‌وبه‌ر بۆ مایکڵ بلومبێرگ سه‌رۆکی شـاره‌وانی نیویۆرک ڕه‌وانه‌کرابوو و ده‌رکه‌وتبوو ماده‌ی ڕایسنی ژه‌هراوی تێدایه.
ئه‌دوین دۆنۆڤان گوته‌بێژی ده‌زگای پاراسـتنی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا گوتی به‌شـی چاودێریکردنی پـۆسته‌کانی کۆشـکی سـپی نامه‌که‌یان گرتووه و ڕه‌وانه‌ی به‌شـی نه‌هێشتنی تێرۆری ده‌زگای لێـکۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی FBI یان کردووه تاوه‌کو لێکۆڵینه‌وه‌ی خۆیانی له‌سه‌ر بکه‌ن.
جگه له‌و نامه‌یه‌ی بۆ مایکڵ بلومبێرگ نێردرابوو، نامه‌یه‌کی دیکه‌ش بۆ کاربه‌ده‌سـتێـک ڕه‌وانه‌کرابوو که له کۆمه‌ڵه‌یه‌کدا کارده‌کات به ناوی (سه‌رۆک شـاره‌وانیـیه‌کانی دژی چه‌کی بێ مۆڵه‌ت). پـۆلیسی نیویۆرک ده‌ڵێت هه‌ردوو نامه‌که ماده‌ی ڕایسنیان تیادا بووه.