Accessibility links

ئه‌مه‌ریکا: تێرۆریستان که‌ڵکیان له‌ ئاڵۆزییه‌کانی ئه‌فریقا وه‌رگرتووه‌


وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت پێشوه‌چون له‌ شه‌ری دژه تیرۆر له‌ سه‌رتانسه‌ری ئه‌فریقا هاتۆته‌دی ، هه‌رچه‌نده‌ کۆمه‌ڵانی میلیتان هێشتاش باری ئاڵۆز، ناسه‌قامگیری سیاسی و به‌رێوه‌به‌ری لاوازی ژماره‌یه‌ک له‌ هه‌رێمه‌کانی ئه‌و قاره‌یه‌ به‌کار ده‌هێنن.
پێنج شه‌ممه‌، له‌ ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی بۆ کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ گوتی له‌ یه‌کساڵی ڕابردودا هه‌وڵه‌کانی دژه‌ تێرۆری هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، ئوروپا و هه‌رێمی توانیان به‌ڕاده‌یه‌کی زۆر پێش‌ به‌هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریزم له‌ ئه‌فریقا بگرنو پاشه‌کشه‌ی پێ بکه‌ن.
ڕاپۆرته‌که‌ ده‌شڵێت به‌ڵام زنجیره‌ شۆڕش، سه‌رهه‌ڵدانی نژادی وکودتای له‌شکری له‌ هه‌رێمه‌که‌ "وێنای تێرۆریزمیان ئاڵۆزکردووه‌" و ده‌رفه‌تی نوێ یان بۆ کۆمه‌ڵانی میلیتان له‌ هه‌رێمه‌که‌ ڕه‌خساندووه‌.
XS
SM
MD
LG