Accessibility links

دکتۆر ڕه‌حمانی : جیاوازی نێوان کاندیدانی ئێران بریتیه‌ له‌ به‌د و به‌دکارتر

  • Shwan Said

دکتۆر فه‌ره‌یدوون ره‌حمانی

دکتۆر فه‌ره‌یدوون ره‌حمانی

چاوه‌ڕوان ده‌کرێت مانگی شه‌ش هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی له‌ کۆماری ئیسلامی ئێراندا ساز بدرێت، و هه‌تا دێت و ململانێی نێوان کاندیده‌کان سه‌خت تر ده‌بێت، و له‌پاش دورخستنه‌وه‌ی کاندیدان هاشمی ڕه‌فسنجانی و ئه‌سفه‌ندیار ڕه‌حیمی مه‌شائی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نیگاهبانی باڵای وڵاته‌وه‌ هه‌نوکه‌ سه‌عید جه‌لیلی وتوێژکاری باڵای ناوه‌کی پێشووی ئێران پێشکه‌وتوه‌ و به‌ گوێره‌ی چاودێران ناوبراو سیاسه‌توانێکی نزیکه‌ له‌ ڕابه‌ری باڵای ئێران عه‌لی خامه‌نائی و هه‌روه‌ها نزیکیشه‌ له‌ دامه‌زراوی ده‌ستڕۆشتوی سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه‌.
د. فه‌ره‌یدون ڕه‌حمانی مامۆستای زانسته‌کانی کۆمه‌ڵ ناسی و پلان دانان له‌ زانکۆکانی سه‌ڵاحه‌دین و د‌هۆك، ده‌ڵێت هیچ گۆڕانکاریه‌ک له‌ ئێراندا نایه‌ته‌ دی چونکه‌ ڕژێمی کۆماری ئیسلامی دوره‌ له‌ بنه‌ماکانی دیموکراسیه‌ت و شارستانێته‌وه‌.
ناوبراو ده‌ڵێت هه‌تا له‌ بنه‌ ڕه‌تدا خودی ئه‌و ڕژێمه‌ نه‌گۆڕدرێت ئه‌وا ئێران به‌ره‌و خراپ تر ده‌ڕوات.
XS
SM
MD
LG