ڕێکخراوێکی داکۆکیکار له مافه‌کانی مرۆڤ داوا له کۆریای باکور ده‌کات ده‌سبه‌جێ شوێنی ئه‌و 9 په‌نابه‌ره‌ی کۆریای باکور ئاشکرا بکات که بڕوا وایه له بێژینگ ناچارکرابن بگه‌ڕێنه‌وه پیۆنگ یانگ.
ڕێکخراوی چاودیری مافه‌کانی مرۆڤ بنکه له نیو یۆرک ده‌ڵێت ده‌خوازێت حکومه‌تی کۆریای باکور متمانه بدات که ئه‌و 9 که‌سه سزا نادرێن به‌هۆی ئه‌وه‌ی له وڵاته‌که ڕایانکردووه.
فێڵ ڕۆبرتسن ، جێگری به‌ڕێوبه‌ری به‌شی ئاسیا ده‌ڵێت ئه‌و په‌نابه‌ره لاوانه له ژێر مه‌ترسیه‌کی زۆردان، وه ده‌شڵێت کۆریای باکور هه‌موو چونه ده‌ره‌وه‌یه‌کی ڕێگه پێنه‌دراو به تاوان داده‌نێت و به ئه‌شکه‌نجه‌دانی ئه‌وانه‌ش ناسراوه که له کاتی هه‌وڵداندا بۆ ڕاکردن له وڵاته‌که ده‌ستگیر ده‌کرێن یانیش کاتێک به‌زۆر ده‌نێردرێنه‌وه بۆ کۆریای باکور.
ڕاپۆرته‌کان ده‌ڵێن ئه‌و 9 وڵاتیه‌ی کۆریای باکور ته‌مه‌نیان له نێوان 15 بۆ 23 ساڵیدایه له‌م مانگه‌دا له لاوس ده‌ستگیرکراون و ده‌سه‌ڵاتداران داویاننه‌ته ده‌ست وڵاتی چین.
شوێنی ئه‌و 9 که‌سه دیار نییه، به‌ڵام ئاژانسی ده‌نگ و باسی یونهاپ له کۆریای باشور له زاری کاربه‌ده‌ستانی وڵاتی چینه‌وه ده‌ڵێت نێردراونه‌ته‌وه بۆ کۆریای باکور وێڕای ئه‌و هه‌وڵانه‌ی کۆریای باشور ده‌یدات تا نه‌گه‌ڕێندرێنه‌وه.
ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت به‌پێی یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا مافیان هه‌یه تا به زۆر نه‌گه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ ئه‌و جێگایه‌ی تیایدا ڕووبه‌ڕووی سه‌رکوتکردن ده‌بنه‌وه.