له ئاکامی ژماره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه له سه‌رانسه‌ری عێراقدا به‌لانی که‌م 8 که‌س ده‌کوژرێن ده‌یانی تریش بریندار ده‌بن.
ته‌قینه‌وه‌کانی زوویه‌کی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه دواترینه له‌و ئاڵۆزی و توندوتیژیه ئاینزاییانهی وڵاته‌که‌ی گرتۆته‌وه.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن به‌هۆی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێکه‌وه له گه‌ڕه‌کی ئه‌عزه‌میه‌ی به‌غدا چوار که‌س کوژراون، له ده‌مێکدا ته‌قینه‌وه‌یه‌کی تر له ناو بازاڕێکی ناوه‌ڕاستی به‌غدای پایته‌ختدا به‌لانی که‌م 4 که‌س ده‌کوژرێن و ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵکیش بریندار ده‌بن.
کاربه‌ده‌ستانی ئاسایش ده‌ڵێن هه‌ر هیچ نه‌بێت 3 پۆلیس کوژراون له ئاکامی ئه‌و هێرشه خۆکوژیه‌ی به ئۆتۆمبێل له شاری موسڵی باکوری عێراق کرابوو.
هیچ لایه‌نێک به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و ته‌قینه‌وانه ڕانه‌گه‌یاندووه که له ناوچه‌کانی شیعه و سوننه‌کانی وڵاته‌که‌دا کراون.
ته‌قینه‌وه‌کان ته‌نها یه‌ک ڕۆژ پاش کوژرانی زیاتر له 25 که‌س دێت له عێراقدا هاوکاتی به‌رده‌وامی ئاڵۆزی و پشێویه‌کانی نێوان شیعه‌کان و سوننه‌کان.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس ده‌ڵێت تا ئێستا له‌م مانگی پێنجه‌دا زیاتر له 500 که‌س له عێراقدا کوژراون.