پارێزه‌رانی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی که تاوانباره به کوشتنی به‌به‌رنامه‌ی 16 مه‌ده‌نی ئه‌فغانی له‌ساڵی ڕابردو ده‌ڵێن ئه‌و دان به گوناهباربونی ده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی له سزای مه‌رگ ڕزگاری ببێت.
پارێزه‌ر هێنری براون ده‌ڵێت سه‌باز ڕابرت بێلز دان به کوشتنی به‌به‌رنامه ده‌نێت له دانیشتنی دادگاه که له 5ی مانگی داهاتو له نزیک شاری سیاتل، ویلایه‌تی واشنتن به‌ڕێوه ده‌چێت. ئه‌و گوتی" ئێمه ئه‌مرۆ ڕامانگه‌یاند گه‌یشتونه‌ته ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ له‌شکر بۆئه‌وه‌ی واز له سزای مه‌رگ بهێنن به‌مه‌رجێک ئه‌و دان به گوناهباری بنێت و دواتر دادگایی ده‌کرێت بۆ دیارکردنی سزا بۆی."
دادگایی کردن بۆ دیارکردنی سزا له مانگی9 به‌ڕیوه ده‌چێت بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار بدرێت ئایابێلز قه‌ت ده‌رفه‌تی دادگای کردنه‌وه‌ی پێ ده‌درێت یان نا.
دادپرسانی له‌شکری بێلزیان تاوانبار به 16 تۆمه‌تی کوشتن کردووه که پێشتر پلانی بۆ دانابو. ئه‌وان بێلز تاوانبار ده‌که‌ن له مانگی 3ی 2012، له بنکه‌ی خۆی له باشوری ئه‌فغانستان ده‌رچوبو و ته‌قه‌ی له خه‌ڵکی مه‌ده‌نی دوو گوندکردبو و به چه‌قو لێیدابون. 9 که‌س له قوربانییه‌کان منداڵ بون.
له‌شکر ده‌ڵێت ئه‌وه‌ش هێرشی تۆڵه ئه‌ستاندنه‌وه بو له‌به‌ر بۆمب ته‌قاندنه‌وه‌یه‌کی سه‌ربازێکی به سه‌ختی بریندار کردبو.
پارێزه‌ر براون ده‌لێت بێلز له چواره‌مین گه‌شتی سه‌ربازی (شه‌ڕکه‌ر) له ئه‌فغانستان بو و توشی نه‌خۆشی ده‌رونی و سترێس ببو و له ژێر کاریگه‌ری هۆش له خۆ چون بون.
ژماره‌یه‌ک له که‌سو کاری قوربانییه‌کان به ئه‌سۆشییه‌تد پرس-یان گوتووه تۆڵه ده‌ستێننه‌وه ئه‌گه‌ر بێت‌و بێلز سزای مه‌رگی بۆ نه‌بڕێته‌وه.
له‌وه‌تای ساڵی 1961وه له‌شکر هیچ سزای مه‌رگی به‌سه‌ر سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکا دانه‌سه‌پاندووه.