ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا ئه‌لجبوری پارێزگاری سه‌ڵاحه‌دین ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له دوو هه‌وڵی کوشتن ڕزگاری بوو. یه‌که‌میان له به‌یانی و دووه‌میان له پاش نیوه‌ڕۆ.
ئه‌حمه‌د جواد په‌یامنێری ڕادیۆی سه‌وا له به‌غدا ده‌ڵێت هه‌وڵی یه‌که‌م به بۆمبێـکی لاڕێ بوو و هیچ زیانی گیانی لێ نه‌که‌وتووه‌ته‌وه. هه‌وڵی دووه‌م به دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو بوو که به کاروانی ئۆتۆمبیله‌کانی پارێزگاردا ته‌قینه‌وه و بوونه مایه‌ی برینداربوونی 3 له پاسه‌وانه‌کانی.
محه‌مه‌د حسێن عه‌تیـیه سه‌رۆکی کۆمیته‌ی ئاسایشی پارێزگا به ڕادیۆی سه‌وای گوت پارێزگار له هه‌ردوو هه‌وڵه‌که به سه‌لامه‌تی ڕزگاری بوو.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له 12 ی ئه‌م مانگه‌شدا پارێزگاری سه‌ڵاحه‌دین له هه‌وڵێـکی کوشتن ڕزگاری بوو، کاتێـک دوو بۆمبی لاڕێ به کاروانی ئۆتۆمبیله‌کانی ته‌قینه‌وه له ڕێگه‌ی نێوان که‌رکوک و تکریتدا.