کاربه‌ده‌سـتانی لوبنان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕایانگه‌یاند که‌وا یاسادانه‌رانی وڵاته‌که‌یان به نیازن ڕۆژی هه‌ینی دانیشـتنێـک سـازبکه‌ن بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی په‌رله‌مانی ئێسـتا، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و نائارامیـیه‌ی چه‌ند ناوچه‌یه‌کی ئه‌و وڵاته‌ی گرتووه‌ته‌وه له ئاکامی قه‌یرانه‌که‌ی سوریا و هه‌روه‌ها ڕێـک‌نه‌که‌وتی لایه‌نه سیاسیـیه‌کان له‌سه‌ر یاسایه‌کی نوێی هه‌ڵبژاردن.
بڕیاربوو له 16 ی مانگی شه‌ش هه‌ڵبژاردنه په‌ر‌له‌مانیـیه‌که سـازبکرێت، به‌ڵام وا ئێسـتا باس له درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌که‌ی ده‌کرێت بۆ سـاڵێـک هه‌تا دوو سـاڵ.
ئه‌نتوان زه‌هرا په‌رله‌مانتاری مه‌سیحی ده‌ڵێت جگه له کۆمه‌ڵی مه‌سیحی میشێل عۆن که هاوپه‌یمانی حزبوڵڵایه، هه‌موو لایه‌نه‌کانی دیکه له‌گه‌ڵ درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌که‌دان.