ناڤی پـیلای کۆمسیاری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ مافه‌کانی مرۆڤ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه داوای له زلهێزانی جیهان کرد چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی ڕه‌وانه‌ی سوریا نه‌که‌ن و له بری ئه‌وه گوشـار بخه‌نه سه‌ر هه‌ردوو لایه‌نی شه‌ڕه‌که تاوه‌کو به چاره‌سه‌رێـکی سیاسی بگه‌ن و کۆتایی به‌و خوێن ڕشتنه بێت و هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ش بۆ سه‌ر ئاسایشی ته‌واوی ناوچه‌که دروسـت نه‌بێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی مافه‌کانی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له باره‌گاکه‌ی خۆی له جنێڤ، ناڤی پـیلای ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی ده‌بێت یه‌ک په‌یامیان هه‌بێت، ئه‌ویش " نه به چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی یان به سیاسه‌ت و ئاین پـشـتگیری له‌و شه‌ڕه ناکه‌ن."
ئه‌م لێـدوانه‌ی پـیلای پاش ئه‌وه دێت که یه‌کێتی ئه‌وروپا بڕیاری دا ڕێـگه به وڵاتانی ئه‌ندامی خۆی بدات چه‌ک بۆ ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ڕه‌وانه بکه‌ن، وه هه‌روه‌ها ڕووسیاش بڕیاری دا سیسته‌می دژه ئاسمانی جۆری S-300 بۆ ڕژێمی سوریا ڕه‌وانه بکات.