Accessibility links

سه‌رۆکی چین ده‌ڵێت په‌یوه‌ندیـیه‌کانی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا له‌ قۆناغێـکی گرنگدایه‌

  • VOA News

سه‌رۆکی چین ژی ژینپــنگ ده‌ڵێت په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان واشنتن و به‌یژین گه‌یشـتووه‌ته‌ قۆناغێـکی گرنگ بۆ به‌رده‌وامیدان به‌ په‌یوه‌ندیـیه‌ سه‌رکه‌وتووه‌کانی ڕابردووی نێوانیان و هه‌روه‌ها به‌ره‌و ئاسـۆیه‌کی نوێ هه‌نگاو بنێن.
ئه‌م لێدوانه‌ی سه‌رۆک چین‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌و ده‌مه‌دا بوو که‌ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشـتیمانی ئه‌مه‌ریکا تۆم دانیڵۆن له‌ چینه‌ بۆ دانانی کارنامه‌ی کۆبوونه‌وه‌ چاوه‌ڕوانکراوه‌که‌ی نێوان سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا به‌راک ئۆباما و سه‌رۆکی چین که‌ بڕیاره‌ پاش هه‌فته‌ی داهاتوو له‌ ئه‌مه‌ریکا سـازبکرێت.
لای خۆیه‌وه‌ تۆم دانیڵۆن به‌ سه‌رۆکی چینی گوت ئه‌و کۆبوونه‌وه‌ چاوه‌ڕوانکراوه‌‌ ده‌بێته‌ هه‌لێـکی باش بۆ هه‌ردوو سه‌رۆک تاوه‌کو به‌ تێروته‌سه‌لی له‌ باره‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات وتووێژ بکه‌ن.
بڕیاره‌ کۆبوونه‌وه‌کان له‌ هه‌ردوو ڕۆژی 7 و 8 ی مانگی شه‌ش‌ له‌ هاوینه‌هه‌واری سه‌نی‌لاندزی ویلایه‌تی کالیفۆرنیا به‌ڕێوه‌بچێت.
بێڵ ئاید په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ به‌یژین ڕاپـۆرتێـکی له‌م باره‌یه‌وه‌ ناردووه‌ و به‌ڵێن سـاڵح به‌ کوردی ئاماده‌ی کردووه‌.

XS
SM
MD
LG