جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا چووه به‌ره‌و ئه‌ثیوبیا به مه‌به‌ستی وتووێژ کردن له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ناوچه‌که‌دا سه‌باره‌ت به باری ئاسایشی و هه‌روه‌هاش بۆ به‌شداریکردن له مه‌ڕاسیمه‌کانی تایبه‌تن به په‌نجایه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌کێتی ئافریکا.
ئه‌م سه‌ردانه سێ ڕۆژیه‌ی جان کێری بۆ ئافریکا له‌مڕۆ هه‌ینیه‌وه له ئه‌دیس ئه‌بابا ده‌ست پێده‌کات، وه‌ک وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌ڵێت له میانه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی وڵاته‌که‌دا کۆده‌بێته‌وه بۆ وتووێژکردن له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه دوو لایه‌نیه‌کان.
ڕۆژی شه‌ممه‌ش جان کێری له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی ئافریکا و که‌سایه‌تیه جیهانیه‌کانی تردا به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی لوتکه‌یی یه‌کێتی ئافریکا ده‌کات که هاوکاته له‌گه‌ڵ په‌نجایه‌مین ساڵیادی ئه‌م ڕێکخراوه ئافریکاییه‌دا که ده‌شێت وه‌ک یه‌کگرتوویی ئافریکا لێی بڕوانرێت.
پێشده‌چێت هاوکاتی ئه‌م سه‌ردانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا وتووێژیش سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌کان بکرێت بۆ ڕێگه‌گرتن له توندڕه‌وانی ئیسلامی له وڵاتانی وه‌ک مالی و نایجیریا.