له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که جه‌نگاوه‌رانی پارتی کرێکارانی کوردستان ده‌ستیان کردووه به کشانه‌وه له‌ناو خاکی تورکیاوه بۆ هه‌رێمی کوردستانی عێراق به‌پێی ڕێکه‌وتنی ئیمرالی –ئانکه‌ره- قه‌ندیل به‌ڵام هه‌ندێک سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ ئاماژه به بۆردومانکردنی هه‌ندێک له بنکه‌کانی په‌که‌که ده‌که‌ن و هه‌روه‌ها هێرشکردنیش بۆ سه‌ر گه‌ریلاکان.
هه‌رچه‌نده ئه‌م ڕووداوانه به فه‌رمی پشتڕاست نه‌کراونه‌ته‌وه به‌ڵام بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵانه نیگه‌رانی دروستکردووه له‌سه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی به ناوی ئاشتیه‌وه هه‌یه له تورکیادا.
مامه‌ند ڕۆژه، پسپۆڕی کاروباری تورکیا له نێوه‌ندی کوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ی ستراتیژی ده‌ڵێت به‌ڵێ ئه‌و هێرشانه ڕوویانداوه له ناوچه‌کانی هه‌کاری و بۆتان که هه‌ندێک هێرشی ئاسمانی کراون و هه‌روه‌ها تۆپبارانیش کراوه له ناوچه‌کانی خواکورک و ئاواشین تا ده‌گاته زێ، وه ده‌شڵێت هێزه‌کانی هه‌په‌گه له هه‌ندێک ناوچه‌دا وه‌ڵامیان داونه‌ته‌وه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز ڕۆژه ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات بڕیاری کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی په‌که‌که له‌ناو تورکیادا ته‌نها په‌یوه‌سته به وتووێژه‌کانی ئیمرالیه‌وه که له نێوان عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان و میتی تورکیادابه‌ڕێوه‌چون.
له وه‌ڵامی پرسیارێکدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا ئه‌م ڕێکه‌وتنه‌ی نێوان کورد و تورکیا هاوشێوه‌یه له‌گه‌ڵ ڕێکه‌وتنه‌که‌ی یازده‌ی ئازاری ساڵی 1970ی کورده‌کان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی نێوه‌ندی ئه‌وکاته‌ی عێراق وه‌ک چاو‌دێر ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن، مامه‌ند ڕۆژه ده‌ڵێت ناتوانرێت بگوترێت ئه‌و دوو ڕێکه‌وتنه هاوشێوه‌ن، به‌ڵام ده‌شڵێت ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی شه‌ڕ هه‌میشه هه‌یه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: